بەینی خۆمان بێت

بەینی خۆمان بێت !؟

ئەوەدۆخەی کەئێستا بەسەر بزوتنەوەی گۆڕان تێدەپەڕێت تاقیکردنەوەیەکی گرنگە بۆی کە بتوانێت تۆکمە تر لەڕابڕدو تواناکانی خۆی یەکبخاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەگەرنەخوزاراوەکان ، لێرەدا بەپێویستیم زانی تەنها بۆ بیرخستنەوە ئەم چەند دێڕە بخەمە ڕوو

پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان لە ٢٧ -٢٠١٣.١٢.٢٦
سەبارەت بەپێکهاتی جڤاتی نیشتیمانی هاتوە
مادەی سێهەم پێکهاتەی جڤاتی نیشتمانی
یەکەم : ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن
دوەم : باژێڕەوان وئەندامانی تەواوکار
سێهەم : سەرۆکی فراکسیۆنەکانی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق ، پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان
چوارەم :ڕێکخەری ژورەکان
پێنجەم :موێنەری ئەنجومەنەکانی ڕەوەندی کوردی لە هەندەران
شەشەم : نوێنەری کاروباری ڕێکخراوەیی ئافرەتان >>>>

هەروەها لە مادەی پێنجەم : جێگرتنەوەی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی
هەریەکێ لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن ، ڕێکخەری ژورەکان ، باژێڕەوانەکان وئەندامانی تەواوکار پۆستی باڵای لە حوکمەتدا وەرگرت ، بو بە وەزیر، سەفیر، وەکیلی وەزیر، راوێژکار، بەڕێوبەری گشتی ، پەرلەمانتار، یا دەستی لەکار کێشایەوەیان مرد جێگەکەی چۆڵ ئەکا بۆ کەسێکی تر و لەماوەی دوومانگدا جێگەکەی پڕ دەکرێتەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ!؟
بەپێێ ئەمەبێت کەواتە دەهێنێت بپرسین :
یەکەم : ئایا وەزیرەکانی گۆڕان، سەرۆکی پەرلەمان … بەپێێ کام ڕێنمای لەدەرەوەی پەسەندکراوی کۆنگرە بەشداری کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی دەکەن !؟ لەکاتێکدا ئەمان جێگەکانیان پاش دوومانگ پڕکراوەتەوە. ئەگەر پڕیشنەکرابێتەوە ئەوان ناتوانن وەک ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی لەکۆبەنەوەی جڤاتدا کۆببنەوە.
دووەم: بزوتنەوەی گۆڕان هشتا ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی هەڵنەبژرادوە ، ڕون نییە کێن ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن ، بەپێی هەمان دەستوریش بێت تەنانەت زۆرێک لەوانەی کەخۆیان بەخانەی ڕاپەڕاندن دەناسێنن ئەگەر بەهەڵبژاردنیش بێت تەنها بۆ سێ خول بۆیان هەیە بۆ هەمان پۆست خۆیان کاندید بکەنەووە ، برادەرمان هەیە لە ٢٠٠٩ وەک خانەی راپەڕاندن کاردەکات بەپێی دەستوربێت ٢٠١٦ دەبێت ئیدی لەخانەی ڕاپەڕاندن نابێت بمێنێت !؟ ئەگەر لە٢٠١٦ وە بۆ نومنە بچنە هەڵبژاردن ئەوا شەش ساڵی تر ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەبن کەواتە کۆی گشتی نزیکەی ١٢ ساڵ
سێهەم : لەدەستوری بزوتنەوەی گۆڕان هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ جێگرتنەوەی ڕێکخەری گشتی بەوەکالەت ؟ ئایا دەکرێت کاروباری بزوتنەوەی گۆڕان بەوەکالەت ببرێت بەڕێوە ، ڕونتر کەس مافی هەیە خۆی بەوەکیلی ڕێکخەری گشتی بزانێت !؟ لەکاتێکدا دەستەواژەی بەوەکالەت تەواو پێچەوانەی مادەی پانزەهەمی هەمان دەستورە !؟
خۆشەویستم قبوڵ بفەرمون 

لەفەیسبوک بڵاوکراوەتەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *