با نهێنییەکتان پێ بڵێم

بانهێنیێکتان پێ بڵێم

هەڵبژاردنی پارێزگاکان کەهاوکات بو لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئێراق لەڕیکەوتی ٢٠١٤.٠٤.٣٠ بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرئاستی سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکری کرد بەسەرۆک لیست ، نزیکەی ٤٨ کاتژمێر پێش کۆتای هاتنی بانگێشەکان ، هەندێک لەکۆنەیەکێتییەکانی ناو گۆڕان ، سەرشێتانە تەواوی بانگێشەکەیان خستە خزمەت د.هەڤاڵ ، تائاستی ئەوەی مەبەستیان بوو کە د.هەڤاڵ ژمارەی پێوانەیی تۆمارکات لەئاست دەنگی بەدەست هاتو ، تاڕادەی ئەگەر بکرێت لەیەکێتی زیاتر دەنگ بهێنێت !؟ هەرواش دەرچو، هەڤاڵ ئەبوبەکر زیاتر لە٢٥٠هەزاردەنگی بەچنگ کەوت ، بەڵام دواجار هەڤاڵ ئەبوبەکر نەبو بەپارێزگار.
بەبڕوای من ئەمە هەڵەیەکی گەورەبوو کە گۆڕان کردی دواساتەکانی کامپینی هەڵبژاردن لەکەسێکداچڕبکاتەوە دواجاریش ئەوکەسەی کەدەبێتەخاوەن ٢٥٠ هەزار دەنگ دەستی لێهەڵبگرێت وبە سەرۆکایەتی کردنی ئەنجومەنی پارێزگا قایل بکات !؟

ـ کاتێک کەبزوتنەوەی گۆڕان د.یوسف محەمەد کەهاوکات سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بوو راسپارد کە ببێت بەسەرۆکی پەرلەمان ، وابڕیار بوکەسازش لەسەر سەرۆکایەتیەکەی نەکات ، بەڵام پێدەچێت ، ئەمڕۆ گۆڕان بەهەمان مێتۆد کەلەگەڵ پرسی پارێزگاری سلێمانی مامەڵەی کرد لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانیش بیکات ، من هەمیشە لەو لێدوانانە دەسڵەمێمەوە کاتێک کەدەوترێت بۆ نمونە ” یوسف محەمەدهێڵی سورە ” ” هەڤاڵ ئەبوبەکر هێڵی سورە ” وەبزوتنەوەی گۆڕان سازشیان لەسەرناکات ، ئەوکات ڕێک هەست دەکەم پێچەوانەکەی ڕاست بێت کە نەخێر بزوتنەوەی گۆڕان نەیوسف ونەهەڤاڵ ئەبوبەکر هێڵی سورن بۆ ئەو
دواجار بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە دەست لەیوسف محەمەد هەڵبگرێت لەپێناو ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ، هەروەک چۆن دەستی لەهەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵگرت بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ یەکێتی .
پرسیارەگەورەکەئەوەیە ئەم دوو بەڕێزە کەهەردوکیان خاوەن پێشخانێکی ئیسلامین ، بەودەردە دەچن ، یان سروشتی کارنامەی کۆنە یەکێتیەکانی گۆڕانە لە ئاست مامەڵکردن لەگەڵ پێشهاتەکان ئەوە فەرزدەکات کە بەلابردنی کەسێک ونەمانی کەسێک لەپۆستەکەی لەپێناو بەدەستکەوتنی ڕەزامەندی لایەنێک ئاسای بێت !؟

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *