ئێمەتەوەقوعمان نەدەکرد.!؟

نێچیرڤان بەرزانی       ئێمە تەوەقوعمان نەدەکرد …!؟
ئەمڕۆ لافاو بو .

جاچی یە … مەحەپەسێ ! هیچ لەئارادا نی یە.

سبەی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم  ، پاش ئەوەی لەخەو هەڵدەستێت بەدەم  قاوەڵتی خواردن پرسیار لە سفرەچی وستافەکەی دەکات کە چ باسە ؟  ئەوانیش بەهێمنی ولەسەرخۆ باسی زیان و ماڵوێرانی لافاوەکەی بۆ دەکەن. دواتر  ئەگەر تاقەتی هەبوو داوادەکات قاتە تازەکەی بۆ بێنن و لەگەڵ بۆینابخە زستانە ڕەنگ ماتەکەی ڕێکی دەخات وخۆی شیک پۆش دەکات ، بۆنێکی فەڕەنسی و مایکەپێکی گونجاو بۆ ڕوخساری دەموچاوی ئارایشت دەکات .

 داوادەکات کۆنفراسێکی ڕۆژمانەوانی بۆ سازبکەن لەکۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە دا بەپۆزەوە وەڵامی پرسیارە نەخوازراوەکانی ڕۆژنامەنوسە هار وهاجەکان دەداتەوە ، ئەگەر ڕۆژنامەنوسێکی عەجول پرسیارێکی لەشێوەی  بۆچی کارتان بۆ ئەوەنەکردوە شاروشارەدێی کوردستان پایتەختی هەرێم و پرۆژەی دوبەی ئاونەیبات !؟  لێکرد

وەڵام دەداتەوە دەڵێت : ” چون نەکراوە ، بەڕاستی ئەوەغەدرێکی گەورەیە لەحوکمەتی هەرێم دەکرێت پاشان ئێمە تەوەقوعمان نەدەکرد ئەو هەموو بارانە بباریت !؟ ئێوە زانیتان چون بارانێک بوو” !؟

ئەم حوکمەتەی ئێمە تەوەقوعی نەدەکرد نرخی نەوت لەبازاڕی جیهاندا دابەزێت . !؟
ئەم حوکمەتەی ئێمە تەوەقوعی نەدەکرد مامۆستا نەتوانێت تەحەمول بکات لەوە زیاتر موچەوەرنەگرێت.!؟
ئەم حوکمەتەی ئێمە تەوەقوعی نەدەکرد لەخۆپیشانداندا بەردبهاوێژرێت !؟
ئەم حوکمەتەی ئێمە تەوەقوعی نەدکرد گٶڕان تەسلیمی ملهوڕی پارتی نەبێت .!؟
ئەم حوکەتەی ئێمە تەوەقوعی نەدەکرد مەکتەبی سیاسی ئەمر بەحوکمەت بکات وەزیرەکانی گۆڕان ئیزن بدات!؟

ئەم حوکمەتە تەوەقوع ناکات کوێتییەک لەلەندەنەوە داوا لە “ولیام” بکات خۆرشیدی بۆ بدۆزنەوە وشوی پێبکات . !؟

ئەم حوکمەتەی ئێمە تەنها تەوقوعی یەک شت دەکات ئەویش ئەوەیە هەموو دەنگ بدەنەوە بە مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێم .

تێبینی :

ـ بەرواری ٩ ی نۆڤێمبەری ٢٠١٥ شەپۆلێکی باران بارین سەرجەم شاروشارەدێی کوردستانی گرتەوە ، شاری هەولێر وشارەدێی کەلار بەهۆی لافاو زیانێکی زۆری بەرکەوت بەپێویستیم زانی کە ئەم چەند دێڕە بنوسم

ـ وشەی تەوەقوع لەزاری نێچیرڤان بارزانی خۆی بەکارم هێناوە لەجیاتی وشی پێشبینی کردن

٢٠١٥.١١.٠٩

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *