هاوبه‌شی خه‌متانین ئه‌ی که‌س وکاری شه‌هیدانی پێشمەرگە !؟
وه‌کو ئارەزویەکی شیتانه‌ی خۆم ئه‌مرۆش به‌تاکسی گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه . ئه‌وه‌ی که تاکسیه‌که‌ی له‌ڕۆژانی تر جیاکرده‌وه دووشت بو یه‌که‌میان ئه‌وه‌بو دەنگی ڕادیۆکه له‌سه‌ر دەنگی بانگخوانێکی ئیسلامی نه‌بوو که‌مێک ڕێنومایمان بداتێ و باسی بەهەشتی چاوەڕوانکاراوی پاش مردنی مرۆڤمان بۆ بکات ، دوهه‌میشیان چیرۆکه‌که‌ی لەوێوە ده‌ستپێده‌کات ، من وشۆفێری تاکسیەکەکە به‌ده‌م ڕێوەلەباسی کەم ئیشی و تاکه‌ی ئه‌م دۆخه به‌رده‌وام ده‌بێت، موچە دەدرێت یان نادرێت ،داعش پەلامارمان دەدات یان ڕێگری لێدەکرێت ؟ کوردسەربەخۆ دەبێت یان ژێردەست دەبێت ! ، سەرۆک هەڵدەبژیرێتەوە یان بەزۆر دەسەپینرێت!؟ ئۆپۆزسیۆن بەڵێنەکانی لەئەرزی واقیعدا بەرجەستەدەکات، یان تێکەڵی ئارەزوەکانی دەسەڵات دەبێت !؟ یەکێک لە ترافیکه‌کان سوربوو کە ئەمەش ناخۆشترین کاتی کارکردنی شۆفێری تاکسییەکانی کوردستانە ، ئۆتۆمبیلێکی بارهه‌ڵگر له‌پێشماندا بوو . به جامی پشته‌وه‌ی له‌سه‌ر کاغه‌زێکی مامناوه‌ندی قەبارە A4 که خەتێکی رەش بەسوچێکی داهێنابوو وه‌ک هێماییه‌ک بۆ پرسەگێڕی ئه‌مه‌ی نوسی بوو ” هاوبه‌شی خه‌متناین ئه‌ی که‌س وکاری شه‌هدیان ” بۆ ساتێک خەریک بوو تێبینی و سەرنجی من بەلای خۆیدا ڕابکێشیت و بڵێم تۆ جیاوازی ، بەڵام هەرئەم رەفتارە کە جیاوازی بون دەگەێنێت یەک هەنگاو دورە لەوەی بڵێن شتێک لەپشتی ئەم خەمخۆری یە شاراوەتەوە ، کاغەزەکە قەبارەکەی هێندەبچوک بوو ڕێگر نەبوو لەوەی پشتی کاغەزەکە ببینیت ، ئۆتۆبیلکه پڕی بو له کۆمه‌ڵێک کارتۆنی زۆر که زۆربه‌یان که‌لوپه‌لی ئه‌لیکترۆنی بون ، بۆ ساتێک که‌هێشتا ترافیک لایته‌که چرکەکانی خۆی ته‌واو نه‌کردبوو ، هێشتا کاکی شۆفێری تاکسیه‌که حەوسەڵەی چاوەڕوانی لێنەبڕابوو کەمێکی مابو دەستبکات به هه‌مبه‌ڵه لێدان ، ئێستێک مابو له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی که تاچه‌ند ئه‌و به‌ڕێزه و هاوشێوه‌کانی به‌ده‌ربڕینێکی له‌وشێوازه مه‌به‌ستیانه لە ئاست بەرپرسیاریەتی و پەیوەستبون بەهاوبه‌شی خه‌می که‌س وکاری شه‌هیدان بێت ،جیاوازبونەکەی لای من گۆڕا بۆ شاردنەوەی شتێکی تر کەنابێت ئەنجام بدرێت ، ئێستك هێندەی هەڵدەگرت بپرسم چی بێت ئه‌و هۆکاره‌ی که‌له‌پشتی نوسینی ئه‌و ده‌ربڕینه‌و خۆی حه‌شارداوه!؟ بەدەم ژماردنی چرکەکانی چاوەڕوانی لەلایەن شۆفێری تاکسیەکە ،خەیاڵ بڵاویم منی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابڕدوو که‌هه‌ندێک له ئۆتۆمبیله نه‌فه‌رهه‌ڵگرو بارهەڵگره‌کانی ئه‌وسا له‌پشته‌وه‌ی جامی ئۆتۆمۆبیلەکانیانەوە بەڕێنوسێکی جوان نوسیبویان (هذا من فضل ربي)، (لا تسرع یا بابا)، ( غزال الصحراء)… ! پێده‌چێت ئه‌وساو ئێستاش له‌ئاست دورخستنەوەی چاوپیسی و ئێره‌یی هه‌مان تێگه‌مان هه‌بێت و هیچ نه‌گۆڕابێت جگه له گۆڕینی شێوازی به‌دورخستنی چاوی پیس ، کاکی بازرگانی بار پڕ له کارتۆنه ئیلکترۆنیی بۆ دورخستنه‌وه‌ی پرسیاری ئەمەبەچی !؟ هاوسات ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ئێره‌یی به ماڵ وموڵک و بازارگه‌رمی کاڵا ئه‌لیکترۆنی یه ساخته‌کانی نه‌بات بۆ ئه‌وه‌ی بیری من وهه‌زاره‌ها چاوپیسی وه‌ک من به‌لای وته سۆزداره‌یه‌کەی ڕابکێشێت وساتێک ڕێگه نه‌دات بپرسم ئه‌م کاڵانه ساخته‌ن یان ئۆریجیناڵ !؟ ئەوسامانەی کەهەتە بەڕێگەیەکی تەندروست بەدەستهێناوە !؟ له‌م بێ بازاڕییە، لەدۆخێکی ئاوادا کێ ده‌بێته کڕیاری که‌مالیات !؟ زۆر بەسادەیی بەوپەڕی شانازییەوە به‌ته‌نها دێرێک خۆی له‌به‌رپرسیاریه‌تی ویژدانی مرۆیی و هاوبه‌شی خه‌م له‌ئاست گه‌وره‌یی خه‌می که‌س وکاری شه‌هیدان قورتار دەکات و ده‌نوسێت: هاوبه‌شی خه‌متانین ئه‌ی که‌س وکاری شه‌هیدان. ئەگەر بۆ ئەوە نەبێت من دەپرسم دەبێت ئەودێڕە چی لەخەمی کەسوکاری شەهیدان کەمبکاتەوە!؟
بەهەمان شیوە کەدەنوسین : قل هذا من فظل ربي . لەناوخندا وەڵامی ئەوپرسیارەدەداتەوە کە کەسێک دەپرسرێت من این لک هذا !؟ ئه‌وه‌ی ده‌نوسێ : لا تسرع یا بابا !؟ بۆ ئه‌وه بو که چاو له خێرایه‌که‌ی نه‌که‌ی وئێره‌یی بەرسەرکەشی لێخوڕینەکەی نه‌به‌ی نەکا چاوپیسی تۆ ببێتەهۆی ڕوداوێکی نەخوازراو نەک خێرالێخوڕینی ئەو ، هەرچی لەبارەی غەزال الصحراء یشە هەربۆ ئەوەبوە کە چۆن ئەو ئۆتۆمبیلە دەتوانێت بەوشێوەیە ڕێبکات، مەگەر ئاسکی بیابان نەبێت! . هەموو ئەمانە لەگەڵ سەوەزبونی ترافیلایتەکە له‌گه‌ڵ خێرا بۆ ده‌رچونی بارهەڵگرو تاکسیەکە دەرفەتێکی کەمیان هێشتەوەبۆ قاڵبون لەوەڵامدانەوەی پرسیارە قورسەکانی ژیان لە کوردستان ، وێرای کەم دەرفەتی هۆش و هزرم هه‌موو ئەووەڵامانەیان بەناڕاست و نادروست لەقەڵەمدا ، لەجێی ئەو وەڵامانە ئەم وەڵامانە بەگونجاتر دانا که بڵێن نه‌ئه‌میان به هۆی خوداوه ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتوه، یان مه‌به‌ستی لەسەرخۆلێخورین بو بێت ، تا ئاسکی بیابان بێت نه‌ئه‌میش لەئاست گەورەی خەمەکە بەنوسینێک لەپشتی ئۆتۆمبیلەکەی مه‌به‌ستیه‌تی به‌راستی هاوبه‌شی خه‌می که‌س وکاری شه‌هیدان بێت .!
لەفەیسبوکەکەم لەبەرواری 2015.02.04 بڵاوکردۆتەوە