لەسەر خوانی پرسەگێڕ

لەسەر خوانی پرسە گێڕ !؟

هاوڕێیەکم هەیە هەموجارێک لەباسی لایکی بابەتی فەیسبوک دەڵێت : لایک کردنی بابەتی فەیسبوک وەک پرسەی لێهاتوە ، چۆن ئەگەرخاوەن پرسەبەسەرنەکەیتەوەو نەچیت بۆ پرسەکەی ، نایەت بۆ پپرسەی تۆ بەهەمان شێوە ئەگەرلایکی بابەتێک ، پەیامێک یان وێنەو بەیانی باشێێک نەکەیت لایکت بۆ ناکات .

تائێرە هەرکێشیەک نییە ، بەڵام کێشەکە لەوێوە دەستپێدەکات کاتێک کاریەری سیاسی ، شۆڕشگێڕی شاخ ، ڕیفۆرمستی باڵای حیزب لای وابێت لایک وکۆمێنتی بابەتی فەیس بوک لەئاستی بەشداری کردن بزانێت لەپرسەدا ، کاتێک کەسەرکردە هەبێت پێێ وابێت ئەگەرکەسێک لایکی بابەتەکەی کرد ئیدی هاوڕاو هاوبیرە لەگەڵ بابەتەکە بەپێچەوانەوە ئەگەرنەیکرد وەک ئەوەوابێت کەنەچوبێت بۆ پرسەکەی . عوزرخوای بینێتەوە بەخاوەن پرسە بڵێت پێیم نەزانیوە کەفڵان وفیسار … کەسێکی عازیزیان لیمردوە ، خۆیلیبخافڵێنێت .
ئەوسەرکردەیە ئێستاشی لەسەربێت دونایای سۆسیاڵ مێدیا ، لایک وکۆمێنت وشێر ، بەئەقڵیەتی بەشداریکردن لەپرسە تێگەیشتوە ، چونکە ئەوخۆی کۆبونەوەی جڤاتی بچێت بەشداری پرسەی خەڵکی بەسەرناچێت. ئەوسەرکردەیە ، بەیانیان کەلەخەوهەڵدەستێت سەرەتا لەهەواڵی مردوەکان پێش زیندوەکان دەپرسێت ، پرسەکان ڕۆژانە ڕیزبەندیان دەکات . ئەوسەرکردەیە تائێستاش لەوەبێئاگایە کە فەیسبوک و سۆشیاڵ مێدیا بەگشتی جێگەی ئەوپەیوەندییەکلاسیکییەی گرتۆتەوەکەساڵانێکە ئەوبەڕێزەوهاوشێوەکانی لەدونای تێکەڵکردنی سیاسەت وپەیوەندی کۆمەڵایەتییەکان تێگەیشتون ، ئەو لەوەبێ ئاگایە کە دەکرێت بەنامەیەک خاوەن پرسە بەسەربکەیتەوە ، بەلایکێک بەکۆمێنتێک هاوبەشی خەمی خەڵکی تر بیت . کاکی من ئەگەر خەڵک بەشداری پرسەیەکی نەکرد مانای ئەوەنییە پێێ نەزانیوە ، بەهەمان شێوە ئەگەرتۆ پێت وابێت ڕێگە لەخەڵک بگریت لایکی بابەتێک بکات کەلەسەرتۆ ودارودەستەکەت نوسرابێت مانای ئەوەیە نەیخوێندبێتەوە.، بەپرایڤت مەسج دەستخۆشی لێنەکردبێت کاکی من باش بزانە لایک و پرسە دوشتی زۆر جودان ، لایک مانای قەرەبالغی پرسە ناگەێنێت چونکە ئەکرێت نەچیت بۆ پرسە ، خۆت بخافڵێنێت ، یان بچێت خۆت بنوێنیت ،بەڵام ناتوانیت ، لەفەیسبوک بیت و بابەتەکە نەخوێنیتەوە .
هیوادارم “پیاوە بچوکەکانت” ئەوانەی لەبەرقاپی ژورەکەت سەف سەف ڕیز دەبەستن بۆ ئەوەی هەواڵی ئەوت پی ڕابگەێنن کێ پرسەی هەیە کاتیان هەبێت ئەم چەند دێڕە ت بۆ بخوێننەوە .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *