گۆڕانخواز و پەکەکە ،نەوشیروانی و ئاپۆچی !؟
یەکێک لەودیاردانەی کە جێگەی تێرامان و پرسیارە لای من ، دابەشبوونی ئیعجاب و خۆشەویستی جەماوەرو هەڵسوراوی گۆڕانە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان خۆی وە بۆ پەکەکە لەیەک کاتدا ، بۆ نەوشیروان مستەفاو بۆ ئۆچالان . ئەم هێزەی گۆڕان لەیەکاتدا ئامادەیە هەم گۆڕانخواز بێت هەم پەکەکە سەرسام بێت بەنەوشیروان مستەفاو دڵیشی لای ئۆچالان بێت . بەئاڵایەکی نیلی بانگەشە بۆ گۆڕان بکات ووێنەیەکی ئۆچالانیش لە گردبوون وخۆپیشاندانەکان بەرزبکاتەوە ،نەوشیروانی بێت ، ئاپۆچی ب…ێت !؟ لەکاتێکدا ئەم سەرسام بونە لەلایەن هێزێکی وەک پەکەکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ رێکخەرەکەی کە نەوشیروان مستەفا یە بوونی نی یە !؟ لای ئەوان ئاپۆ ڕابەرەو پەکەکەش چارەسەر !؟
ئەم دابەشبونی خۆشەویستی یە بەسەرگۆڕان وپەکەکە لەیەک کاتدا لەلایەن هەندێکی هەڵسوڕاوان وجەماوەرەکەی کە رۆژانە لەهەڵکشاندایە ، لەزۆر بۆ هێنانەکاندا ئامادەیە کە بڵێت چارەسەری ئەم کێشانە ئەم قەیرانانە ئەم ستەمە تەنهاو تەنها لای گەرێلا ، پەکەکەو ئۆچالانە !؟
ئەوهەڵسوڕاوی گۆڕان لەکانگای بێ ئومێدی بێت یان باوەڕنەبونی بێت بەسەرکردایەتی گۆڕان پەنا دەباتە هێزێکی وەک پەکەکە ، هەندێک جار گۆڕانخواز لەومرۆڤەدەچێت کە غەرقی ئاوێکی قوڵ بوە ولەدورەوە چڵەدارێک دەبینێت خۆی پێ هەڵواسێت ولەخنکان رزگاری بێت !؟ بەڵام بەڕاست ئایا پەکەکە ئەوچڵەدارەیە کە گۆڕانخوازان ئۆمێدی خۆیانی لەسەرهەڵچنن !؟
ئایا ئەوەڕاستە کە نەبونی ئایدۆلۆژیا بۆ بزوتنەوەیەکی جەماوەری دواجار دەبێتە هۆی پەنابردن بۆ ئایدۆلۆژیا !؟ جائەوئایدۆلۆژیایە باشەیان خراپ ئەوەباسێکی ترە ؟
ئایا دەکرێت لەهەناوی ئەم ئیعجابە بۆ پەکەکە لەئایندەدا لەدەستدانی پێگە جەماوەری ییەکەی گۆڕان ی لێبکەوێتەوە !؟
خۆشەویستیم قبوڵ بفەرموون
ساڵێک زیاتره میلله‌ت له باشور به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی ده‌چه‌وسێنرێته‌وه ، برسی ده‌کرێت ، که‌رامه‌تی ده‌روشێنرێت که‌چی که‌س نه‌بوو قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێت بچێت بۆ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی یه‌کانی حوکمه‌تی به‌ناو هه‌رێم هه‌ره‌شه‌ی سوتاندنی بکات ، بیست و پێنج ساڵیشه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه ده‌مانخه‌سێنێت ،که‌س له‌باکور نه‌بوو به‌فریادره‌سمان .
ساڵی ٢٠٠٠ له دانیمارک له دانیشتنم له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی په‌که‌که ، پرسیارم لێکرد گوتم بۆ هێنده ئێوه بێخه‌من له ئاست کوردی باشور‌و داخوازی یه‌کانی !؟ ئه‌و که‌سێکی هێمن وله‌سه‌رخۆ بوو ، پێی گووتم هه‌ڤاڵ چونکی ئێوه قبوڵتانه ئێکێتی و پارتی حوکمتان بکه‌ن
!؟ ئه‌و باش ئێمه‌ی ده‌ناسی
بۆچی کوردانی باشور سه‌رسامی شۆڕشگێڕی باکوورن !؟
گرتن و زیندان به‌شێکه له‌فه‌رهه‌نگی شۆرشگێڕی خه‌باتکه‌رانی کورد له‌باکور ، ده‌ستگیرکردنی سه‌رۆک وسه‌رکردایه‌تیان ، زیندانی کردنیان، ئه‌شکه‌نجه‌دانیان به‌شێکه له نه‌ریتی به‌رخۆدانیان ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی باشور پترله شه‌ش ده‌یه‌یه هیچ کام له‌سه‌رکرده‌کانی ، سه‌رۆک و پێشره‌وه‌کانی زیندانی نه‌کراون ، ده‌ستگیر نه‌کراون ، تیرۆریش نه‌کراون ؟!
بۆیه باشوری یه‌کان ئه‌مانه‌ی لای خۆیان به شۆڕش گێڕ نازانن ، ئه‌وانه‌ی باکور به قاره‌مان ده‌زانن ، خۆی له راستیدا جێگه‌ی پرسیاره بۆچی هه‌ڵنه‌که‌وتوه یه‌کێک له‌وسه‌رۆک حیزبانه‌ی کوردی باشوور ده‌ستگیر بکرێت ، زیندانی بکرێت ، حوکمێکی جێبه‌جێبکرێت .!؟
ئەم بابەتە سێ پەرەگرافی یە لەهەقەتدا سێ باسی ناو فەیس بوک بوە ویستم لێرە کۆیان بکەمەوە ، پەرشوبلاویان پێوە دیارە