بەشکم ئەم دۆخە باش بێت ؟!

بەشکم ئەم دۆخە باش بێت ؟!
وەک دەڵێن دوپشکی عەربەت بەناوبانگە لەژەھرکوژیدا ، تائەوڕادەیەی ئەگەرپێوەدانەکە نەبێتە ھۆی ئەوەی پیسایی بکەیت بەخۆتا ئەوا ژەھرەکەی دەتکوژێت . سنگاوسنگ ئەیگێڕنەوەکەڕەتێکیان دوپشکێکی عەربەتی بە پیاوێک ئەدات ،خزمان و عێل وعەشرەت لە دوەری کۆئەبنەوە، ھەمووی لەژێر لێوەوە بەشەرمەوە ، ئەپاڕێنەوە بەڵکاخوابکات، عەیب نەبێت بیکا بەخۆیا ؟! تەنانەت دوعائەکەن بەڵکو خوایەگیان بۆ خاتری فەخری عالەم ئەم کابرا دەستھیشکە پیسای بکا بەخۆیا ( اللە ورمان لەجێی نەرمان )؟! وەڵا کابرا نەیکرد بەخۆیا و وژەھری دوپشکەکە کوشتی … لە پرسەکەیدا ھەرچی یەک ئەھات دەیگوت خودا عەفوی کات خودا بەبەھەشت شادی بکات ؟! براگەورەکەی ئیتر زۆری بۆ ھات ھەرکەس بیگوتایە خودا بەبەھەشتی شاد بکات، بەدەم خۆیەوە ئەیگوت خودا لەم دنیایە تۆزێ ( گوی) پێ رانەبینی ئێستا بە بەھەشتی شاد دەکات ؟!
بەھەشتی پێ ڕائەبینێ ؟! جا ئەم خەڵکەش زۆرخۆشە ھەرچی ھەڵئەسێ و دائەنیشێ رێک ئەڵێی لە پرسەی کابرای دوپشکپێدراوەکە دانیشتوە بە دەنگی بەرز نزا دەکات بەشکا ئەم دۆخە باش بێت ؟! جا خوداگیان تۆزێ (گوو، نەوت، غاز،ئاو، کارەبا،لەتەمەعاش … ) لەسایەی دوپشکلێدانی ئەم دەسەڵاتە پێ رەوا نەبینێت ئیتر چۆن دۆخەکەی بۆ باش دەکرێت !؟چۆن باش بوونی دۆخی پێ رەوا دەبینێت .

تێبینی : باسی دوپشکە زەردەکەی عەربەت دەکەم .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *