ئایا پارەی قومار گونجاوە بکرێت بەخێر !؟

ئایا پارەی قومار گونجاوە بکرێت بەخێر !؟
ئێستا مەسەلەن من دوێنێ شەو بەھۆی جەژن حەزم کردوە یاری کاغەز بکەم ، بلاک جاک بکەم . دۆمینە وتاوڵە لەسەر پارەبکەم ، یان بلیتێکی لۆتۆ بکڕم چانسی خۆم تاقی بکەمەوە … ئێ گریمان چەند دۆلارێکم بردەوە . ئەمرۆش ھاتم بۆ کلێسا ئامادەی نوێژی جەژن ی لەدایکبوونی عیسا بووم دەستم کرد بە گیرفانم پارەی براوەی قومارکردنەکەم کرد بەخێر !؟ نەخێر ھەر مەبەستادرانە پارەی براوەی قومارم تێکەڵ بە پارەی تر نەکرد و ویژادانم پێیی گوتم پارەی قومار بەرەکتی پارەی تر دەبات و منیش بەگوێی ئەودەنگە کزەی ویژدان کرد کردوو کردم بەخێر . ئایا ئەوخێرکردنەم
قبوڵە یان نا !؟
ئەگەر قبوڵ نی یە بۆ قبوڵ نی یە، مەگەر دواجار شوێنێک وبۆشای یەک پڕناکاتەوە ؟! مەگەر پێداویستی کەسێکی ھەژار دابین ناکات ؟! پاشان لەھەمووی گرنگتر ئەوەیە ئایا بەڕاست ھیچ پێناسەیەک ، جیاکاری یەک ھەیە بۆ پارەی پاک وبێ گەردلەپارەی پیسو چەوت ؟! بەتایبەت ئەگەر پارەکە بۆ خێر بوبێت !؟
ماویەتی ….
وێنەی بابەت : کڵیسا لەسوید

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *