جەماعەتی مانگی دوو نیم ؟!

 

باشە کاکە ؟!
تەلەفونم کرد بلیت ببڕم بۆ کوردستان ، کاکی بلیت فرۆش بەتەنزەوە پێی گوتم چی یە ئەڵێت تۆش لەجەماعەتی مانگی دووی ؟!
منیش لەداخا نەمبڕی و پێم گووت نەبرام من جەماعەتی مانگی دوو نیم

  • وڵاتەکە خۆی نۆملێۆن بێت تەنھا لەمانگی جانیوەری چوارھەزارھاوڵاتی جووت رەگەزنامەی ئێراقی وسویدی سەفەربکات بۆ ئێراق وھاوشێوەی ئەوژمارەیەش بلیتی بڕیبێت بۆ مانگی فابریوەری ، نەرەمەزانە خەڵک بچێت لەوێ رۆژوو بگرێت ، نەبەھارو نەورۆزە خەڵک بچێت گۆشت ببرژێنێت … نەوڵاتێکە گەشتوگوزاری تێدابێت ، نەکارەبای ھەبێت ، نەنەوت، نەئافرەتی تایلەندی ؟! … نەشزانێت بۆ چی یە تەبعەن دای دەخات ؟! ئەوان چوزانن جەماعەتی مانگی دوون ئاخر سەفەری دەھەزار ئێراقی لە سویدەوە بۆ ئێراق لەم وەرزی کەم گەشتیدا جێگای پرسیار بوو ؟! بۆ ئەوەی وەڵامەکەشی بەدەست بکەوێت فڕین بۆ ناوجەرگەی داعش داخست ؟!
    ئینجا ئێستا نۆرەی دانیمارکە جەماعەتی مانگی دوو خەتەکەیان گۆڕیوە بۆ ئەوێ ، دانیمارک کە خاوەنی پێنج ملیۆن ھاوڵاتی یە ؟! ھا کەئەوێش بەداخستن ئەدەن ؟!
    جا ئەو رۆژە لە پرسەیەک دانیشتبووم گوێم لێ بوو یەکێکیان پرسیاری ئەکرد ئەرێ فڵان کەس سەیرە نەھاتوە بۆ ئەم پرسەیە، خۆ ئەودایمە لەریزی پێشەوەیە … ئەوەی تەنیشتی بە ئەسپایی پێی گوت چۆتەوە کوردستان بیری بەفربارینی ئەکرد ، خۆت ئەزانی ئەم ساڵ لەسوید بەفر نەباریوە ؟! باشەکاکە
    ئەو ژمارەیەی لەھەندەرانەوە گەڕاوەتەوە و ئێستاکێ لە کوردستانەلەجیاتی ئەوەی بۆ تەقاویتی وەرگرتن لە ریز وەستایە ئێستا راپەڕینی بکردایە ئەم دەسەڵاتە لادەچوو؟!
  • تێبینی : ئەم چەند دێڕە لە فەیسبوکەکەم نوسیم ، وەک کاردانەوەیەک بۆ زۆر بەلێشاوگەڕانەوەی هەندەرانی یەکان بۆ کوردستان بۆ نوێکردنەوەی موچەی خانەنشینیان ، بابەتەکە تەنز ئامیزەوهیچ پەیوەندی یەکی نەبوو بەهۆکاری راگرتنی فڕینی فڕۆکە بۆئێراق کە وڵاتی سوید بریاری لەسەردا

 

وێنەی بابەت : هاوڵاتی یەکی هەندەرانی لەکاتی ئەنجامدانی بایۆمێتری .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *