ئەگەر لێم بپرسیت ،لەنێوان ئێستاو بەنزین فرۆشی سەرشەقام کامیان ھەڵدەبژێریت ؟!

ئەگەر لێم بپرسیت ،لەنێوان ئێستاو بەنزین فرۆشی سەرشەقام کامیان ھەڵدەبژێریت ؟!

دەڵێم بمکەنەوە بەبەنزین فرۆشەکەی جاران ، بمگێڕنەوە بۆ نازناوی “کامە بەراز” .
ئەگەر لێم دەپرسی خەڵاتکردنی شۆڕشگێرەکانی دوێنێی شاخ لە دەرەوەی وڵات چۆن ھەڵدەسەنگێنی ؟! دەڵێم خەڵات بەخشینی ھەندەران لەرۆماو ڤاتیکان ، ناتکاتەوە بە شۆرشگێرو قارەمان . تۆ و نمونەکانی وەک تۆ کاتێک کە لەئەوروپا خەڵات دەکرێن و لەناو وڵات نەفرەت دەکرێیت !؟ ھیچ مانیەکی تێدا نی یە ؟! ئەوە نەبێت ئەوان بۆ پارەوپول وبازرگانی خەڵاتیان کردویت ؟! ھا کە بەخشیش وشاباش تەواو بوو ؟! بەڵام ئەگەر میلەتەکەت خەڵاتی بکردیتایە ؟!شاباش وبەخشیشی بەسەردا بابراندایە  ئای ئەوە شتێکی تر بوو !؟ ئەمە خەڵاتی بزنسە ئەمە نۆبڵ نی یە داھێنانێکی تێداکرابێت بۆ مرۆڤایەتی
، نۆبلیش بوایە خۆدەبوو لە سەر بوارێک  وڵاتەکەی خۆی دەنگی بدایە  ھەرسەرکردەیەک لەوڵاتی خۆی خەڵات نەکرێت ، خەڵاتکردن بەمانای رازی بوون لێی ، مەحاڵە خەڵاتکردنی دەروە بیکاتەوە بەسەرکردە لە ناوەوە.
تێبینی : یەک کەس جنێو بدات یان قسەی ناشیاو بکات بلۆکی دەکەم .!؟چونکە من باسی پیشەی بەنزین فرۆشی خۆم دەکەم لەسەر شەقام.

 

وێنەی بابەت: خەڵاتکردنی کۆسرەت رەسوڵ لەئیتاڵیا

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *