ئەم وڵاتە چەکدار رزگاری کردوە ، چەکدار حوکمی دەکات .

ئەم وڵاتە چەکدار رزگاری کردوە ، چەکدار حوکمی دەکات .

هۆلیود لەبەرهەمهێبانی فیلمەکانی ئاکشن وجەنگدا ، سەرباری ئەوەی کە زۆرکات فریادرەس و پاڵەوان ئەمریکی یە ، رزگارکەری ئەمریاکاو مرۆڤایەتی بەهەمان نەسق ئەمریکیایەک ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت ، دواجار ئەو وێنەیەی هۆلیود نیشانی دەدات ئەوەیە کە”جەنگاوەرەکان پیشەیان مردنە” هیچ کات جەنگاوەرەکان نابنە فەرمانڕەوا نابنە سیاسی ، و دوڵەتدار ، ئەوان ئەگەر رێز لە ئازایەتی وقارەمانییەتیان بگیرێت بە نیشانێکی ئازایەتی پاداشت دەکرێن . هەرکەسێکیش سەرکەشی بکات ولەوەزیاتر بخوازێت ، بەشێوەیەک لەشێوەکان ڕووداوەکان دراماتیکیانە مەرگی بەسەر دەسەپێنن. خۆشەویستی بۆچەک لەشانکردن لەوێ مانایەکی تری هەیە  
کەچی لەواقیعی وڵاتەکەی من دور لەخەیاڵ و فەنتازیای رۆمانەکان سەرجەم جەنگاوەرەکان ، شەرکەرو گەندەپیاوکوژ لەپاداشتی شۆرشگێریەتی و چەکلەشانکردنیان ، ئەوانەی تفەنگ وچەک بۆ کورد بەپیاوەتی دەزانن ، ئەوانەی کەپییان وایە تاقەدۆستی ئەوان جەکی شانیان بووە …دەبنە سیاسی دەبنە دەوڵەتدار ، ئەبنە خاوەن بڕیار ، هەرکاتێکیش خەڵکێک هەبوو ئەم پاداشتکردنەی کەبۆخۆیان بریوەتەوە ، بەدڵ نەبوو ، بەهەمان چەکی سەرشان پێی دێژن جەنابت لەکوێ بویت کەئێمە لەشاخ دەجەنگاین ، ئێمە سنگمان دابوە لولەی تفەنگی دوژمن ، بەهەند توکی سەری تۆ پێلاومان لەوشاخ و دۆڵانە دراندوە، ئێمە کە لەشاخ چەک لەشان بوین ، ئێوەکە لەپێخەفی خۆش لەخەودابون ، دەبێت پاداشتکرێین . شار دەبێت لەلایەن ئێمە ببرێت بەڕێوە . وڵات دەبێت چەک حوکمی بکات
چارەگەسەدەیەکە ئەم وڵاتە لەمنەتی ئەوچەکلەشانانە دەربازی نەبوە هێشتا قەرەبروی ئەوانی نەداوەتەوە ، وەک سەلکە پیاز هی تر وهی تر سەردەردەهێنێت
ئەوان تەواو نابن ، ئەوان جەنگ دەخوڵقێنن بۆ ئەوەی ببن بەپاڵەوان ، بۆئەوەی ببن بە سیاسی ، بەرزگارکەر
پاش چارەگەسەدەیەک ئەپرسم بیهێنەرە بەرچاوی خۆت ئەگەر لەدوای راپەرین چەکلەشانەکان ،چەکیان دابنایەو لەماڵی خۆیان دانیشتنایە وڵات چۆن دەبوو ، ئەگەر بەڕێوەبردنی شار بدرایە بەشاری وڵات شێوەی چۆن دەبوو؟!

٢١٠٦.٣.١

 

وێنەی بابەت: ساتەوەختی خۆبەدەستدانی هێزەکانی ئێراق ، ڕاپەڕینی ١٩٩١

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *