خاچی کریستیانەکان لەبن پێڵاوە تورکییەکانە .

 

خاچی کریستیانەکان لەبن پێڵاوە تورکییەکانە .
سبەی هەینی ساڵیادی لەخاچدانی یەسوعی پەیامبەری کرستاینەکانە ، شەمەش شەممەی روناکی ویەکشەمەش جەژنی زیندوبونەوەی مەسیح ە. بەوبۆنەیەوە تورکیا جەژنانەی خۆی بۆ کرستیانەکانی عەنکاوە نارد …
دەسەڵاتی هەرێمیش جەژنانەکەی پێ بەخشین

بازاڕێکی ناوبانگی تورکی وەک ماکسی مۆڵ لەعەنکاوە پێڵاوێک دەفرۆشێت کە بنەکەی بەخاچی کریتسیانان نەخشێنراوە.
لەمڕۆژانەدا لەگەڵ هاورێیەکم گفتوگۆی ئەوەمان دەکرد کەدەبێت نارامسین چۆن گەیشتۆتە قۆپی قەراغ !؟، ئەوپێی وابوو یان داگیرکەربوە یان خاوەن ماڵ ،دواجار هەرکامێکێن بێت بەشوێنەواری مێژووی کوردی نەدەزانی .
لەئێستاشدا کە پێڵاوەتورکی یە خاج لەبن نەخشراوەکان لەبازاڕەکانی کوردستان دەفرۆشرێن ، دەسەڵات لەبەرئەوەی بێڕێزی بەرامبەر بەئاینی پیرۆزی ئیسلامی تێدا نەدۆزیوە رێگەی داوە بێتەکوردستان و بفۆشرێت .
لە وڵاتێک لەسەرزاری سەرۆکێکی ماوەبەسەرچوو بنی زمان وسەری زمانی پیرۆزی ئاینەکانە …!؟ لەوڵاتێک کەهەمیشە باس لەپێکەوژیانی ئاشتەوای دەکات ، پرسیارەکە ئەوەیە خاچی کرستیانەکانی کوردستان دەچێتەخانەی پیرۆزی دەسەڵاتداران یان بابەتێکی لاوەکی یەو ئەم هەموو هەڵایەی ناوێت .
هەفتەیەک زیاترە خۆم گرت گوتم و ێنەکانم بڵاونەکردەوە ، گوتم بانەلێن کابرا مەسیحی یەومەسیحچیەتی دەکات بەشکم مێدیاکارێکی کورد لەسەرئەم بابەتەبنوسێت ، بەڵام کەس لەسەری نەنوسی ، ئەمەش وامان لێدەکات بپرسین ، کەمتەرخەمی و ترسنۆکی مەسیحییەکانی عەنکاوەیە بابەتەکەیان نەگەیشتۆتە مێدیا !؟ یان ئەوزیندانەیە کەپارتی بۆی دروستکردون وناهێلێت بەبێ فەرمانی ئەو کەس نەشتێک بڵێ نەشتێک بنوسێ . یاخودهیچیانەو مێدیاکاری کورد خۆی بەم شتانە سەرقاڵ ناکات .
دواجار ئەمڕۆ لەهەڵمەتێکدا کۆمەلێک بەرپرس خۆیان سەرقاڵ کرد و کۆمەڵێک لەوپێڵاوانەی کەمابون سوتانیان .و بوبەچالاکییەکی گەورەو وێنەی لەگەڵ سوتاندنەکە گیرا . ئەی نەدەکرا هەرڕێگرتن لەهاتنەناوەوەی ئەوجۆرە پیڵاوانە چالاکی بێت وئەمیانی لێ نەکەوێت ، یان ئەمیش وەک کاڵاتورکی وئێرانییەکانی تر سەرەتا ڕێگەدەدەین هەرچییەک بێت بابێت خۆئەگەرشتێکی لێ کەوتەوە لیژنەکەی بۆ دەنێرین ودەیسوتێنین ولەم دۆخە قەیراناویەدا دەبیتەچالاکی حوکمەتیش.
جارێکییان پەرلەماانتارێکی سویدی لێی پرسیم بەڕای تۆ کورد بۆچێ لەوشوێانانەکشایەوە کەزۆرینەی دانیشتوانەکەی مەسیحی یان یەزیدی بوو ، نمونەی تلکێف وبەغدێدێ وشەنگال…
ئەوکات پێم گوت لەبەرئەوەی کورد سەرۆکێکی موسوڵمانی سونەی هەیە ، ئەولەبەرەکانی جەنگ پارێزگاری لەخاکی موسوڵمانی سونەدەکات ، لەهیچ ئان وزەمانێکدا نەیتوانیوە سەرۆکی هەموو هاوڵاتیانی هەرێم بێت ، ئەوبەتەنها نوێنەرایەتی گوتاری ئیسلامی سونەدەکات ، تلکێف یان شەنگار هاوڵاتییەکانی موسوڵمانی سونە نەبون بۆیە چۆڵی کردن.

پێڵاوکانی هاوشێوەی هەرشتێکی تر سوکایەتی بەگوتاری ئیسلامی سونە نەکردوە بۆیە ڕێگەدراوە بفرۆشرێت
جەژنتان پیرۆز بێت .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *