لێگەڕێن با منداڵەکان یاری بکەن ؟!

لێگەڕێن با منداڵەکان یاری بکەن ؟!

ھیچ پاساوێک بۆرەفتارخراپی ئەفسەروئاسایشی پردێ نی یە لەبەرامبەر رێگری کردن لە ھەردوو ئەندام پەرلەمانی کۆمەڵ سۆران عومەر وعەلی حەمەساڵح . گۆڕان . ھەتا خواحەزبکات کارێکی قێزووەن ونابەجێ یە . ھاوکات ھیچ پاساوێکیش بۆ عەلی حەمەساڵح وسۆران عومەر نابینم کاتێک کەدەیانەوێت خراپی باری دەروونی منداڵەکانیان بکەن بە باسێکی رای گشتی ، ئەوان کە ماوەیەکی زۆرە کار لە سەر دەروون خراپی منداڵەکانی ئێمە کردوە ؟!
ئاخر ئەوان ماوەیەک ببون بەپاڵەوانی خراپترکردنی دۆخەکە ، ببون بەمۆتەکەی ئارامی باوک ودایکەکان … ھیکڵ وجیکڵ بەشتێکی ناوازە باسەکانیان ناوبانگی دەرکردبوو ، وای لێھاتبوو : دەڵاڵی خانو وئەرز،کاسبکار لەبازاڕی دۆلارەکە ، بەقاڵ ونانەوا، مامۆستای بێ موچە ، بۆیاخچی پێڵاو ، چایچی ، سایەق تەکسی ،پاکەت فرۆش و عەلاگەفرۆشی ناوبازار… بەیانیان بۆ ئەوەی بزانێت ئەمرۆ رسقی دەبێت یان نا ، بازاڕی باش دەبێت یان نا، ئەم دۆخە خراپە بەرەو کوێ دەگات گوێ لە عەلی حەمەساڵح وسۆران عومەر بگرێت . ھەموو رۆژێک بەوداتایانە کە تەنھا خۆیان وخوای خۆیان ئەزانێت چۆن بەچنگیان دەکەوت ، یارکردنی منداڵەکانمانیان لێ تاڵ دەکردین … باری دەروونی منداڵەکانمان بەھۆێ میزاج خراپی دایک وباوکەکان ھێندەی تر بەناخی ئەرزدا دەبرا . دوێنێش کە ئەوان لەپردێ رێگرییان لێکراوە بچن بۆ ھەولێر بەماڵ ومنداڵەوە ودواتر بون بەھەوێنی وروژاندن وبەکارھێنانیان لە کەیسی رێگری کردنەکە کارێکی زۆر نابەجێ یە ؟! ئێوە کە ھەردووکتان خۆتان لەئێمە کردوە بەپاڵەوانی ژمارەکان بۆچی تەنھا لەچونتان بۆ ھەولێر ژمارەکان نەبرد ؟! منداڵتان بۆ خستۆتە ئەوعەزێتە بەونیوە شەوە … چەندین جار ھاوارمان دەکرد کە لێگەڕێن بامنداڵەکان یاری بکەن ، کەمێک دەست بگرن بەزانیاری خستنە ڕوو چونکە مەرج نی یە وتنی ھەندێک راستی مانای خۆش بەختی وخۆش گوزەرانی لێبکەوێتەوە .
ھەندێک راستی گووتن ھەیە یاری کردنی منداڵەکان تاڵ و رەزاگران دەکات … خەڵک ئەناسم زیڕەی کردوە لە دەرکەوتنی ئێوە لەسەر تەلەفیزۆن ناوێرێت گوێ لەھەواڵ بگرێت . بۆ ئەوەی نەکەوێتە بەرکاریگەری زۆربڵێی ئێوە ، ئێوە کەلەگەڵ ئەوپەڕی رێزم بۆ ماندووبون وکارتان ھەتائێستا پەرلەمانتاری ورۆژنامەنوسیتان بۆلەیەک جیا ناکرێتەوە .؟!
پارتیش ھەتا ئێستا سەردەمی عەنتەری و مافی مەدەنی و یاسای پەرلەمان بۆ لێک جودا ناکرێتەوە ، ئاخر چ ھونەرێکی تێدایە ئێوەش وەک نێچیرڤان بارزانی وئاشتی ھەورامی بەلێدوانە ژەھراویەکانتان ھێندەی تر قوڕبکەن بەسەر خەڵک دا .
نێچیرڤان بارزانی لەبۆنەگەلێکی زۆردا کە دەردەکەوێت ھەواڵی ئەوەمان دەداتێ کە چاوەڕێ نەبین دۆخی ئابووری ھەرێم باش بێت . بازاڕھاڕەدەکات …ئاشتی ھەورامی کاتێک دەڵێت بەرمیلی نەوت بگاتە سەددۆلاریش ئەم دۆخە باش نابێت ؟!
موڵک دائەبەزئت ، کەس شت ناکڕێت ،ئێوەش ھەموو رۆژێک پێمان دەڵێن ئەوەندە پارە دزراوە ، ئەوەندە پارە لەقوڕگی شێر دایە … ھەردووکتان ئێوەش وپارتی لەبیریان چۆتەوە کە وتنی راستی یەکان وھەندێک جار ترش وخوێ کردن ھیچ لەبابەتە سەرەکی یەکە ناگۆڕێت کە نەئەوان دەزانن پیاوی دەوڵەت بن نەئێوەش دەزانن پەرلەمانتاربن .
منیش وەک وھاوڕێکانم بەتوندی مەحکومی ئەوە دەکەم کەڕێگریان لەئێوە کردوە بچن بۆ ھەولێر …ئەوەش مەحکوم دەکەم کە منداڵەکانتان ، خراپی باری دەروونیان بکەن بەکەیسێکی گشتی . ئازیزان ئێوە دەبێت لەوە تێبگەن کە خەڵکیش منداڵی ھەیە وباری دەروونی خراپە … ئێوە ئەگەر لەتێری جارێک باری دەروونیان خراپ بوبێت …. منداڵی خەڵک ھەموو رۆژێک ؟!
باری دەروونی خراپ دەبێت ، لانی کەم منداڵەکانی ئێوە لەقوتابخانە ئەھلی یەکان دەخوێنن وخوێندنیان نەفەوتاوە … لانی کەم کەمنداڵەکانی ئێوەو بەرپرسەکانی پارتی کەمنداڵەکانیان داوای کڕینی یاری یەکی منداڵانە دەکەن پێتانە ، ھەتانە بیكڕن ، کاکی من منداڵی خەڵکی لەسەر شەقامەکان لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەکانتان دەدات کلێنکسی لێبکڕن ؟!
تێبینی : ھیوادارم ئەگەر لەبابەتەکە تێنەگیشتویت جنێو تەشھیر نەکەیت .

سێڵفی سوۆران عومەر وعەلی حەمەساڵح

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *