ـ پیاوی چەپ حەزدەکات ژنێک بێتە هاوژینی کە لەکۆمەڵگا دەرکەوتوتر بێت لەپیاوەکە ، تاڕادەیەکیش پیاوەکە ژێر دەستی ژنەکەبێت ، بۆئەوەی هەرچی ئیدیعایەک کردویەتی لەمەڕتێزی فیمینیزم وجێندەری بەسەرخۆیدا بچەسپێت وبەرجەستەبێت .
ـ پیاوی ئیسلامیش حەزدەکات لەگەڵ ژنێک هاوژینی پێکبێنێت کە ئاسان بتوانێت حوکمی شەریعەتی ئیسلام بەسەرژنەکەیدا بسەپینێت ، ڕونتر ژنەکە ژێردەستەی پیاوەکە بێت ئەمەش بۆ ئەوەیە کە خۆی بکاتە نمونەی پاڵەوانێک کەتوانیویەتی حوکمی خوا بەسەرژنەکەی بچەسپینێت .
ـ پیاوی مەسیحیش حەزدەکات ژنێک بکاتە هاوژینی کە کەمێک دەوڵەمەند بێت ، بۆئەوەی هۆیەک هەبێت بۆلەیەکجیانەبونەوەی ئەبەدی کە ئاینەکە بەسەریاندا سەپاندویەتی .
ـ دواجارلای پیاوی جولەکە هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدایە ژنێک بکاتە هاوژینی کە ژیر و لێهاتوبێت ، چونکە لەجولەکەدا پشت دایکە ، ومنداڵەکان ئەگەر زاناو لێهاتوو دەرچون ئەواهی پشتی دایکیانە .
والسلام