لەکاتێکدا من جولەکە ڕاستەقینەکەبوم لەناویاندا ، بەڵام ئەوان پاسەوانیان دەکردم.

  • تاقە جولەکە
  • 13872944_10153793527150963_8931220504489804846_n
  • پێشمەرگە ٢
  • کان
  • Bernard-Henri-Levy-Kurdistan-8
لیڤێ لەگەڵ شۆرشگێڕانی لیبیا

لەکاتێکدا من جولەکە ڕاستەقینەکەبوم لەناویاندا ، بەڵام ئەوان پاسەوانیان دەکردم.
بیرناردهینری لێڤی : فەیلەسوف ، دەرهێنەرو ڕۆژنامەنوس ، ئەوجولەکەیەی لەجەزائیر لەدایک دەبێت ولەپاریس گەورەدەبێت ئەوپیاوەی کە بە عەرابی شۆرشگێڕان ناودەبرێت ، یەکێک لەکتێبە بەناوبەنانگەکانی بەناونیشانی ( ئەوشەیتانەی لەسەرمدایە ) لەهەرشوێنێک بەگژداچون هەبێت ، شۆرش و شۆرشگێڕان هەبێت ئەولەوێ یە . بەنگلادش ، ڕواندا ، جۆرجیا، ئۆکرانیا ، بۆسنە ، تونس ، لیبیا ، میسر ، سوریا ، ئێراق ، کوردستان … لەم رۆژانەدا قسەیەکیم خوێندەوە لەسەر لیبیا دەڵێت : ( زۆرترین شت کەجێگەی پێکەنینی من بوو لەسەروبەندی بەهاری عەرەبی لەلیبیا ،هوتاف وبڵندگۆی شۆرشگێڕە گەمژەکانی بوو کاتێک بەدەنگی بەرز هوتافی مەرگ بۆ قەزافیان دەکێشاو بە جولکەی نەگریس ناویان دەهێنا ، لەکاتێکدا من جولەکە ڕاستەقینەکە بووم لەناویاندا ، بەڵام ئەوان پاسەوانیان دەکردم .) !؟
لێڤی هاتۆتە کوردستان ،لەکان پێشوازی لە جەنەڕاڵەکانی جەنگ بەناوی “فەرماندەی هێزی پێشمەرگە” کردوە  خاوەنی فیلمی پێشمەرگەیە هەڵبەت قسەیەکیشی هەیە بۆ گەمژەیی ئێمە …

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *